مەریوان/ بریندار بوونی خوێندکارێکی ١٤ ساڵان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: خوێندکارێک بە ناوی” دانیال وەلی پور” تەمەن ۱٤ ساڵ کوڕی حاجی ساڵح خەڵکی ئاوایی” گۆگجە” سەر بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان، دانیشتوی ئەو شارە لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە بەرانبەر نەخۆشخانەی فەجر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بە خەستی بریندار کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە٩ی ئۆکتۆبری۲۰۲۲، لە نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان عەمەلیات کراوە

RELATED ARTICLES

Most Popular