هانا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لە چەند خاڵی جەنگەڵەکانی مەریوان ئاگر کەوتەوە و بوونە خەڵووز.
لە ئاکامی کەوتنەوەی ئەم ئاگرانەدا بەشێکی بەرین و بەربڵاو لە دارستانی ناودچەکانی، "هەنجیران، دەرەوەران، دۆڵەبی، ڕەشە دێ، کولیتی حاجی عەبدوڵلا، پشتەوەی گۆڕستانی دارسەیەران، سلێن" تووشی زەرەر و زیانی زۆر هاتوون و زۆربەی گیاندارانی ئەو ناوچانەش سووتاون و برژاون و بوونە خۆراکی ئاگر.
چالاکێکی ژێنگەپارێز لە مەریوان لەم بارەیەوە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانای راگەیاند، وشکە ساڵی و کەمبوونی ئاو لە لایەک و بەر گرتنی هێزەکانی سپای پاسدارانیش لە خەڵک بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە کە لە زۆربەی ناوچەکاندا خۆیان هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکانە زەرەر و زیانی زۆری داوە.
هەروەها ناوبراو باسی ئەوەی کرد، بەلەبەرچاوگرتنی پشتیوانانی ژینگە بەڵام بارودۆخی ئێستا وا نیشان دەدا کە لە زۆربەی ئاگر کەوتنەوەکاندا سپای پاسداران لە هۆکارانی سەرەکی بووە و ئەگەر بەم جۆرە بچیتە پێش لە کۆتایی هاویندا جەنگەڵ و داراستانی ساخ و بێ زام و برین لەم ناوچەیەدا نادۆزریتەوە.