دوینێ پێنجشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٢ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هەژدە شارۆمەندی کوردی دەسبەسەر کراوی ئاوایی “نێ” لە ناوچەی مەریوان بە دانانی بارمتەی زۆر لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتووە، هەر کام لەو شارۆمەندە دەسبەسەرکراوانە بەڵگەی ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتەیان داناوە.
ئەم شارۆمەندانە پێشتر سەرەڕۆیانە و بە تۆمەتی بەشداری لە رێوڕەسمی نەورۆز و پشتیوانی لە حزبەکانی کوردستانی ئێران قۆڵبەست کراون و کەوتوونە بەر ئازار و ئەشکنجەی زۆری مەئموورانی ئەمنییەتی.
ناسنامەی ئەو شارۆمەندە دەسبەسەرکراوانە بەم جۆرەیە:
1- کەماڵ گەڕامی
2- جەماڵ گەڕامی
3- محەممەد گەڕامی
4- دانا گەڕامی
5- بەهمەن گەڕامی
6- پەیام ئەڕژەنگی
7- بێستوون ئەڕژەنگی
8- ئەمیر ئەڕژەنگی
9- محەممەد ئەڕژەنگی
10- سینا جاست
11- محەممەد جاست
12- عەبدوڵڕەحمان ئەفشار
13- باست ئەفشار
14- سیروان بەدەخش
15- کامڕان ئەفسەری
16- زانیار مینوویی
17- محەممەد پەروازە
18- ئومید فەرەجی
جێگای ئاماژیە پێشتریش پێنج لاوی دیکەی خەڵکی ئاوایی "نێ" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەر بەو تۆمەتانە دەسبەسەر کرابوون و ئازار و ئەشکەنجە دراون.
شایانی باسە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز یا بۆنە و جێژنە میژووییەکان و دەربڕین شادی لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤن و پێشێلکاردنیان بە مانای پێشێل کردنی ئەو مافە سەرەتاییانەیە کە لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و زۆربەری گەڵاڵە و پسندکراوە مرۆییەکانی جیهان رێزی لێ دەگیرێ بەڵام لە ئێران لە لایەن حکومەتەوە ئەم پێشێلکارییە دەکرێ.
هەروەها بەر گرتن بە چالاکی مەدەنی و سیاسی یا ئەندامەتی لە حزب و رێکخراوەکاندا و دەسبەسەر کردنی چالاکانی ئەم بوارگەلە، پێشێل کردنی ئاشکرای سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە کە لە ئێران لە لایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەچێ.