هانا: رۆژی شەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (١ی ژانوییەی ٢٠٢١)، چالاکێکی بواری ژینگە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "نەوید کۆنەپووشی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "ڕەشەدێ" لە ناوچەی مەریوان راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی یەکشەممە ٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی مەریوان رەوانە کرابوو.
شایانی باسە "نەوید کۆنەپووشی" لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەموو مافێکی سەرەتایی و ئینسانی بێبەش کراوە.