مەریوان: ئازادکرانی ٣ شارۆمەند بە دانانی بارمتە 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٦ی دیسەمبری ٢٠٢١)، سێ شارۆمەندی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە "محەممە ئەحمەدی"، "ئیدریس بەهرامیان" و "فەرید درەخشانی" راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی شەممە ٢٢ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ ئەم سێ شارۆمەندە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرابوون. 
شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە بە دانای بارمتەی قورس و هەر کامەیان ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کراون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular