هانا: رۆژی پێنجشەممە ٧ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٧ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێک بە ناوی “فاڕووق نیکپەی” خەڵکی شارەدێی “نێ” لە ناوچەی مەریوان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە گەردەنەی "سەڵەواتاوا"ی سنە بە بێ بڕیاری یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. پاشان دوای لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکومەت لە سنەوە رەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرابووە.