هانا: ڕۆژی پێنجشەممە١١ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢ی سێپتامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوو.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "لوقمان نیکزاد" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی س"ەردووش"ی سەربە ناوچەی مەریوانە.
بەپێی هەواڵەکان، ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
شایانی باسە لوقمان نیکزاد ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوت ٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەستبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی سنە گواسترایەوە و دوای لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی مەریوان نێردرایەوە.