مەرگی کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی کار

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ۱۷ی جۆزەردان ۱٤۰۱(۷ ژوئن ۲۰۲۲) کرێکارێک بە ناوی “ئسحاق عەلیزادە” بە هۆی نەبونی ئەمنیەتی شوێنی کاری لە هەرێمی کوردستان برق دەیگرێ وگیانی لە دەست داوە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ماوەی هەشت ڕۆژی یەکەمی ئەم مانگە پێنج کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەس داوە.
شایانی باسە؛ هەژاری و بێکاری هۆکاری سەرەکیە بۆ زیاد بوونی دیاردەی کرێکارانی کۆچبەر لە کوردستان، تەنانەت بە نەبونی ئەمنیەتی شوێنی کار لە کوردستانی عێراق کرێکاران بە  کەمترین حەق دەست دژوارترین کار دەکەن، کە لە ئاکامدا ئەم ماندوو بوونە نەبوونی ئەمنیەت دەبێتە هۆکاری ئەم جۆرە ڕووداوانە.
جێی ئاماژەیە کە ئەم کرێکارانە هیچ بیمەی کاریەکیان نیە و پێیان نادرێ.

RELATED ARTICLES

Most Popular