هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مەی ٢٠٢٣، مامۆستا مادێح کەرمی، وتاربێژی ئاوای هۆیەی سنە، لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان، بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو دوای کۆتایی دادگاییکردنی و سزای زیندانیکردن بە دانانی بارمتە ئازاد کراو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مامۆستا مادێح کەرمی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ژانوییەی ٢٠٢٣ بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری شویشە کرا و ڕایانگەیاند کە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم و پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی ئێران " وهەوڵی بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی" لە دادگای شاری شویشەوە ڕەوانەی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکان لە شاری هەمەدان کراوە.
