مەتین خزری بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام

هانا: مەتین خزری ناسراو بە “هێدی” بەندکراوی سیاسی کورد، مانگی رەزبەری ١٣٦٧ لە بۆکان لە دایک بووە. 

ناوبراو لە ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٤ – (١٥ی نوامبری ٢٠١٥)، لە بۆکان وێڕای "حسێن ئەحمەدپوور" بە تۆمەتی "هەنگاونان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە رێگای ئەندامەتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" دەستبەسەرکران و بۆ ئیتلاعاتی بۆکان رەوانە کران و پاش ١٤ رۆژ بۆ ئیتلاعاتی ورمێ گوازرانەوە. ئەم دوو شارۆمەندە دوای ٧٣ رۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گواسترانەوە. 
ئەم دوو شارۆمەندە کوردە لە سەرەتای دەستبەسەرکرانیانەوە تا ئێستا لە مافی پشوو و هاتنەدەر لە بەندیخانە بۆ سەردانی بنەماڵەیان بێبەش بوون. 
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی ٦ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٨ی سپتەمبری ٢٠٢١)، ئاگاداریان کردین، دادگای شۆڕشی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بۆکان، سزای سێدارەی بە سەر "مەتین خزری"دا سەپاند و سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بۆ "حسێن ئەحمەدپوور" بڕییەوە. 
شایانی باسە سزای ئەم دوو شارۆمەندە کوردە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سزاکەیان، لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پەسند کراوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular