مەترسی دیپۆرتی دوو چالاکی سیاسی ئێرانی لە تورکیا

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی پاراستنی پەنابەرانی ئێرانی، دوو چالاکی سیاسی بە ناوەکانی شەوگار محەممەدی و حوسێن مەنبەری هاوسەری دوای جێهێشتنی ئێران لە تورکیا لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراون.

پێویستە بگوترێ ئەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە نزیکەی سێ مانگە لە کەمپی موغلا لە تورکیا، مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە لە پارێزگاکانی ئیزمیری تورکیاوە. هەرچەندە دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە پاڵپشتییەکان بە ناردنی نامە پاڵپشتی خۆیان بۆ کەسانی ئاماژەپێکراو ڕاگەیاندووە، بەڵام لە دۆسیەی کەسانی ئاماژەپێکراودا هیچ کرانەوەیەک نەکراوە.
بە وتەی بنەماڵەیشەوگەر محەممەدی، ناوبراو تووشی نەخۆشییەکی دەروونی سەخت بووە و بە گوتەی پزیشکەکان، بەهۆی فشاری دەروونی یان گرژی دەمارەکانەوە تووشی تەشەنوج دەبێت.ئێمە ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەنجومەنە ئەدەبی و مەدەنیەکان داوا لە سەرجەم ڕێکخراوە کانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یوکگرتوەکان دەکەین هاوکاری ئەم هاووڵاتیانە بن بۆ ئازاد کرانیان و پێشگیری لە دیپۆرت کردنەوەیان.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
ناوەندی بەرگری لە دیموکراسی
ئاژانسی هەواڵی عەدالەت قەڵەم
دەنگی زاگرۆس
ڕێکخراوی پشتیوانی پەنابەران
 
١٣ی مارسی ٢٠٢٣

RELATED ARTICLES

Most Popular