میلیتاریزە کردنی شارەدێی “نێ” بە مەبەستی پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆز 

هانا: حکومەتی ئیسلامی ئێران لە ناوچەی مەریوان بە مەبەستی پێشگرتن بە رێوڕەسمی نەورۆز ماوەی ٦ رۆژە هێزێکی زۆری رژاندۆتە شارەدێی “نێ”. 

بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا رێگاوبان و مزگەوتی "نێ"یان گرتووە و ناهێڵن رێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەبچێ. 

بەپێی ئەو وێنانەی کە بۆ هانا هاتووە، ئەم راستییە نیشان دەدەن کە چەند جار خەڵک هەوڵی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆزیان داوە و هێزە ئەمنییەکانیش هێرشیان بردووەتە سەر بەشداربووان و سەرکوتیان کردوون و لەم رێگایەوە نەیانهێشتووە رێوڕەسمەکە بەڕێوەبچێ. 

بەپێی ئامارەکانی هانا، پێشتر ٤٦ شارۆمەندی خەڵکی "نێ" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هەڕەشەیان لێ کراوە و هێشتاش یەکێک لەو شارۆمەندانە بە ناوی "بورهان درەخشانی" لە گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەرە. 

شایانی باسە شارەدێی "نێ" هەموو ساڵێ میوانداری رێوڕەسمی نەورۆز بووە و بەشداربووانیش بە جۆش و خورۆشەوە بەشداری دەکەن، هەر ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی و خۆفی هێزەکانی حکومەت. 

RELATED ARTICLES

Most Popular