رۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لە ئاوایی “عەلیبڵاغ” لە ناوچەی “باڕووق” بە هۆی کێشە تێکهەڵچوونی نێوان دوو شوانی ئەو ئاواییە یەکیان گیانی لەدەستداوە.
بەپێی وتەکانی دادستانی گشتی و شۆڕشی میاندواو: هێشتا بکوژی سەرەکی نەناسراوە و لێکۆڵینەوەکان لەم بارەوە بەردەوامە، بەڵام هۆکاری کێشەکە لە سەر نۆرەی ئاودانی مەڕ و ماڵات لە کانیاوێک بووە.
لەگەڵ ئەوەیدا بارودۆخی نالەباری بەڕێچوونی خەڵک بووەتە هۆی زۆر بوونی گیروگرفتی کۆمەڵایەتی، هەستی هەڵکردن و لێبوردەیی لە نێو خەڵکدا کەم بووتەوە و بێ ئاویش لە ناوچەکانی ئێران و بەتایبەت لە کوردستان کە هەمیشە ناوچەیەکی پڕ ئاو و بە پیت بووە، ئێستا بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ خەڵک.