هانا: ڕۆژی سێشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠١ – (۲٦ی ئاوریل ۲۰۲۲)، لە شارۆچکەی “باروق” لە نزیک میاندواو و سەر بە پارێزگای ورمێ ٤ ژن بە دەستی پیاوێک کوژران و کوڕێکی منداڵکاریش بریندار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێ شەممە ٤ ژن بە ناوەکانی "خوشید ئیمانزادە"، "مەلەک تاج قاوەچیان"، "ستایش قاوەچیان" و "مەهناز ئیبراهیمی" بە دەستی پیاوێک کوژران و منداڵێکی کوڕیش بە خەستی بریندار بووە.
ئەو ڕووداوە لە کاتێکدا بووە کە هاوسەری بکووژەکە بە هۆی هەڕەشەی کوشتن لە لایەن هاوسەرەکەیەوە پەنای بۆ ماڵی باوکی بردبوو، بکوژەکەش دوای ڕۆیشتن بۆ ماڵی خەزوری و کوشتنی خوشکی هاوسەرەکەی و بریندار کردنی منداڵێک دواتر دەڕواتە ماڵی دراوسێیەکیان کە هاوسەرەکەی پەنای بۆ ئەوێ بردبوو و سێ ژنی دیکە دەکوژێ.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بکوژەکە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە و ئێستاش دەستبەسەرە.
