هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٧ی ژولای ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مامڵ ئازەربەرزین خەڵکی سەرچنار لە ناوچەی میاندواو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان گرتووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری زیاتر لە سەر چارەنووس و شوێن و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە هەر وەک پێشتر لە هەواڵەکانی "هانا"دا رامانگەیاندبوو، لە رۆژانی رابردوودا هێزەکانی حکومەت ٤ کەسی دیکەیان بە ناوەکانی سەید سالار سەید رەحیمی، حەسەن ماملی ئازەر، مەنسوور کەربەلایی لە ناوچەی میاندواو دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئەوانیش لەبەردەستدا نییە.
