هانا: رۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مەنسوور کەربەلایی کوڕی محەممەد و خەڵکی ئاوایی “سەرچنار” لە ناوچەی میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران ئەم شارۆمەندەیان سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی قۆڵبەست کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی زیاتر لە سەر شوێنی بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ مەنسوور کەربەلایی لەبەردەستدا نییە.
جێگای وەبیرهێنانەوەی هێزەکانی حکومەت هەر ئەو رۆژە واتە رۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ دوو شارۆمەندی دیکەیان بە ناوەکانی "سەید سالار سەید رەحیمی" کوڕی عەبدوڵڵا و "حەسەن ماملی ئازەر" خەڵکی ئاوایی "گامێشگولی" لە ناوچەی میاندواو دەستبەسەر کردووە و هیچ زانیارییەکیش لە سەر چارەنووسی ئەوان لەبەردەستدا نییە.
