هانا: رۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “سەید سالار سەید رەحیمی” کوڕی عەبدوڵڵا و “حەسەن ماملی ئازەر” خەڵکی ئاوایی “گامێشگولی” لە ناوچەی میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی زیاتر لە سەر شوێنی بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.