رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی رێبەندانی ١٣٩٩ بەرامبەر بە ٥ی فێبرواری ٢٠٢١ کۆمەڵێک لە مامۆستا و موعەلیمانی دەرکراوی سنە لە بەرزاییەکانی ئاویەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەم کۆبوونەوەیە، بۆ ناڕەزایەتی بە دەستەبەر نەکردن و پێڕانەگەیشتنی داخوازی و داواکارییەکانی مامۆستایانی دەرکراو بەڕێوەچوو.