هانا: “موحسین لوڕستانی” گورانیبێژی کرماشانی کە پێشتر لەلایەن دادگاوە سزای “مفسد فی الارض”ی بەسەردا سەپابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ئەم گورانیبێژە رۆژی سێشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ١١ی مەی ٢٠٢١ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەن دوای دوو ساڵ دەستبەسەری ئازاد کرا.
شایانی باسە "موحسین لوڕستانی" رێکەوتی ١٢ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٧ دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی ئەوەی گۆیا "بەرپرسایەتی گروپی ماڵپەڕی کەسانی تراجنسی" و "پەرەستووە تڕەنسەکانی" کردووە، سزای "مفسد فی الارض"ی لەلایەن دادگاوە بەسەردا سەپابوو و لەو کاتەوە تا ٢١ی گوڵان لە بەندیخانە دەستبەسەر بوو.
ئەم بڕیارەی دادگا ئەوە دەسەلمێنێ، دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە کوردە بە بێ بەڵگە بووە و گرتنی ناوبراو سەرەڕۆیانە بەڕێوەچووە ئەمەش پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە.
