هانا: هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداریان کردین، رۆژی یەکشەممە ٤ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٦ی سپتەمبری ٢٠٢١)، کرێکارێکی کوردی خەڵکی مهاباد بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "یەعقوب پاتینی" راگەیەندراوە. ناوبراو بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، لە کاتی کار کردندا لە نهۆمی ٨ی بینایەکەوە بەربووەتەوەخوار و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
