مهاباد: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی کارەوە

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی رەشەمەی ٩٩ بەرامبەر بە ٤ی مارسی ٢٠٢١، کرێکارێکی تەمەن ٥٤ ساڵان لە کاتی کار کردن لە بینایەکی تازەدا بە هۆی ئەوەی بەربۆتەوە ناو چاڵی ئاسانسەری بیناکەوە گیانی لە دەستداوە. 

ئەم رووداوە لە یەکێک لە بیناکانی بلواری خەبەرنیگار لە مهاباد کە تازە ساز دەکرێن روویداوە و ئەم کرێکارە لە کاتی کار کردندا لە نهۆمی پێنجی بیناکەوە بەربۆتەوە ناو چاڵی ئاسانسەرەکەوە. 
تا ئێستا لە ناسنامەی ئەو کرێکارە ئاگادار نین و هەر کات زانیاری پترمان بۆ هات خوێنەران ئاگادار دەکەینەوە. 
شایانی باسە ساڵێ ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی ئێران و کوردستان بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارەوە دەبنە قوربانی و گیانیان یان یەکێک لە ئەندامانی لەشیان لە دەست دەدەن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular