مهاباد: گیانبەختکردنی شارۆمەندێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

هانا: ئێوارەی چوارشەممە ٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ⁧ #مهاباد⁩ شارۆمەندێک بە ناوی ئیسماعیل مەولوودی (سمکۆ) تەمەن ٣٥ ساڵ گیانی لەدەستداوە. 

 

شایانی باسە ئیسماعیل مەولوودی (سمکۆ) باوکی کچێکی ٧ ساڵان بووە. ناوبراوی بە گوللـەی گەرم (جەنگی) تەقەی لەلایەن هیزە چەکدارەکانی حکومەتەوە تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا دەستەوبەجێ گیانی لەدەستداوە. 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular