مهاباد: گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ گرتووخانەی ورمێ 

هانا: رۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی شارۆمەندێکی کوردیان بە ناوی “رەحمەت ئابجامە” خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵكی مهاباد، بە مەبەستی لێپرسینەوەی زیاتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ورمێ گواستەوە. 

جێگای وەبیرهێناوەیە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت رۆژی چوارشەممە یەکی پووشپەڕی ١٤٠١ سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی رەحمەت ئابجامە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر موبایلەکەیدا گرتبوو. ناوبراو لە کاتێکدا بۆ سەر کار چووبوو لەلایەن  هێزەکانی حکومەتەوە لە مەیدانی "ئیستقلال"ی مهاباد قۆڵبەست کرابوو. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیارییەک لە سەر هۆکار و شوێنی بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular