مهاباد: کچێکی ١٦ ساڵانی کۆتایی بە ژیانی هێنا 

هانا: رۆژی دووشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٥ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کچێکی تازەلاوی ١٦ ساڵان خەڵکی مهاباد دەستی دایە خۆکوژی. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کورد "شەرارە عەلیپوور" کچی ئازۆر عەلیپوور و سوهەیلا حیسامی، خەڵکی مهاباد راگەیەندراوە. 
ناوبراو بە هۆی کێشە و گیروگرفتی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی خۆی هەڵاوەسیوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 
کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان  لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە. 
ئەم بارودۆخەی ئێستا دەکری بە ناکارامەیی بەڕێوەبەران و بەرپرسان هەژمار بکرێ و پێشێلکردنی ئاشکرای مادەکانی ٢٢ و ٢٥ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular