هانا: بەپێی هەواڵێک کە لەلایەن “ئاسۆ نیوز”ەوە بڵاوبووەتەوە، لە رۆژانی رابردوودا کچێکی ١٤ ساڵان بە هۆی هەژاری و گوشاری ماڵی دەستی داوەتە خۆکوژی و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
ناسنامەی ئەم کچە ١٤ ساڵەیە "دیانا شەریفی" راگەیەندراوە بە هۆی هەژاری و نەداری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەژاری و هەڵاواردنی رەگەزی، نەبوونی پەروەردەیەکی دروست و ئەمڕۆیی و نەبوونی ئازادی هەڵسووڕان و چالاکی رێکخراوەکانی ژنان و رێکخراوی مەدەنی، هەروەها نەبوونی پشتگیری یاسا و حکومەت لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکانن لە نێو ژنانی ئێراندا.