مهاباد: کرێکارێک بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خرمانانی ١٤٠١، کرێکارێک بە ناوی سیامەند محەممەدپوور تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی مهاباد بە هۆی ئەوەی لە کاتی کار کردندا لە بینایەک بەربۆتەوە، گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، سیامەند محەممەدپوور لە کاتی کار کردندا لە نهۆمی دوویەمی بینایەکەوە بەربۆتەوەخوار و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. دواتر تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ پزیشکی داد رەوانە کراوە. 
شایانی باسە ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و وڵاتێکی زۆر نائەمنە بۆ کرێکاران.   
 

RELATED ARTICLES

Most Popular