هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١- (٥ی ژولای ٢٠٢٢)، هاووڵاتێکی خەڵکی مهاباد بە ناوی سیاوەش عەزیمی موقەدەم لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئیران لە مهاباد پێوەندییە تەلەفونییەکانی ئەم شارۆمەندەیان کۆنتڕۆڵ و گوێ لێ گرتووە و دەنگیان هەڵگرتووە و تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێرانیان داوەتە پاڵی.
سیاوەش عەزیمی موقەدەم شەوی سێشەممە پاش واژۆ کردنی بەڵێننامە لە ئیتلاعاتی مهاباد ئازاد کراوە.
