مهاباد: شارۆمەندێکی کورد کۆتایی بە ژیانی هێنا 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٦ی مەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی مهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "کەریم فەربە" تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی مهاباد راگەیەندراوە. 
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکاری خۆکوژی ناوبراو بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 

جێگای ئاماژەیە کێشەی ئابووری و هەژاری، بێکاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان  لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی رەچاوکردنی هەڵاواردن و دانانی جیاوازی بە ئەنقەستی حکومەتی ئێران لە باری ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە دژی خەڵکی کورد و چوونە سەری رادەی بێکاری هەر بە هۆی ڕەچاوکردنی ئەم سیاسەتەی حکومەت، رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular