هانا: سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، شارۆمەندێک کورد لە بەندیخانەی مهاباد لە سێدارە درا.
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە "محەممەد تاهیر سولەیمانی" تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی "دیزەجی مەرگەوەڕ" لە ناوچەی ورمێ راگەیەندراوە.
ناوبراو ٣ ساڵە بە تۆمەتی فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان لە بەندیخانەدا دەستبەسەرە و رۆژی سێشەممەی حەوتووی رابردوو بە بنەماڵەکایان راگەیاندبوو بچن بۆ دوایین جار چاویان پێی بکەوێ.
شایانی باسە وڵاتی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی دانیشتوان و جەمعییەتەکەی، لە سەر ئاستی جیهاندا پلەی یەکەمی بۆ ئێعدام و لە سێدارەدانی شارۆمەندانی خۆی هەیە.