هانا: بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “سەعید فەتحی نژاد” تەمەن ٢٨ ساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران، لەلایەن دادگای شۆڕشی “مهاباد”ەوە ٣ ساڵ و هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە ناوبراو رۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی مهاباد بەڕێ کرابوو.
شایانی باسە ناوبراو لە زەمانی دەستبەسەریدا لە مافی پارێزەر و هەموو مافێکی ئینسانی بێبەش بووە.
