سنوور خەلیفانی، ژنە کوردی مهابادی کە لە دوو ساڵ و نیو لەوە پێشەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەند کراوە، تا ئێستا پڕۆسە دادگایی و داسەپاندنی ١٥ ساڵ بەند کردنی ناوبراو لە لایەن دامودەزگای داد و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە راگەیاندنەکان بڵاونەکراوەتەوە.
سنوور خەلیفانی ٢٩ ساڵی تەمەنە و زیاتر لە دوو ساڵە بە بێ بوونی مافی مەرەخەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەند کراە و ئێستا ئەوە ٢ مانگە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگوێزراوە.
شایانی باسە سنوور خەلیفانی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە وەکیل بێ بەشە. زۆربەی ئەو بەندکراوانەی کە بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنییەتی دەسبەسەر دەکرێن، لە مافی بوونی وەکیل بێ بەشن.