هانا: لەم حەوتوویەداە ٤ شارۆمەندی تر لە مهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.
ناسنامەی ئەم ٤ شارۆمەندە کوردە بریتین لە:
١ سۆران دورباش
٢ ئاکۆ دورباش
٣ دیار سولەیمان پوور
٤ کاوە سولەیمان پوور
بە پێی ئەو هەواڵانەی پێشتریش بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون و بڵاوکرابوونەوە، ٣ شارۆمەندی تر بە ناوەکانی هێمن قەرەداغی، ڕزگار عەینالوو و ئەحەد سۆنە لە ناوچەی مەهاباد .دەستبەسەر کرابوون.
جێگەی ئاماژەیە، هۆکار و شوێنی دەستبەسرکردنی ئەم ٧ شارۆمەندە تا ئێستا بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕوون نییە.
جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە، لە چەند بەندی خوارەوەدا بەم جۆرە لە سەر ماف و ئازاداییە دیموکراتیکەکان لە کۆمەڵگاکاندا دەدوێ:
بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ.
بەندی ١٠ هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە لەوپەڕی بەرابەریدا لەگەڵ کەسانی دیکەدا لە دادگایەکی سەربەخۆ، بێ لایەن، دادپەروەر و ئاشکرادا بە کیشە و سکاڵاکەی رابگەن و دەبێ دادگایەکی لەم جۆرە لە بارەی ماف و پێویستییەکانی ئەو یا هەر تاوانێک کە دراوەتە پاڵی یان پێی تاوانبارە، بڕیار بدا.
بەندی ١١- هەر کەسێک هەر تاوانێکی درابێتە پاڵ یا پێی تاوانبار کرابێ، تا لەلایەن دادگایەکی ئاشکرا و بێ لایەنەوە کە هەموو مافەکانی بەرگری لە خۆی پارێزراو بێ، تاوانەکەی دەرنەکەوتبێ، بە بێ تاوان دەژمیردرێ.
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.