هانا: رۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠- (١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران ٣ شارۆمەندی کوردیان لە مهاباد دەستبەسەر کرد.
ناسنامەی ئەم سێ شارۆمەندە "هێمن قەرەداغی"، "رزگار عەینالوو"، "ئەحەد سۆنە" خەڵکی ئاوایی "ئاگریقاش" لە ناوچەی مهاباد راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی هاتوون، رزگار عەینالوو و ئەحەد سۆنە بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون. هەروەها هۆکاری گرتنی هیمن قەرەداغی ئاشکرا نییە و هەر سێ شارۆمەندەکە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنی نادیار گوازراونەوە.
جێگای ئاماژیە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم سێ شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤ هانا روون نییە.