هانا: ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ ۱٤۰۱ – (۲٥ی ژوئەنی ۲۰۲۲) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “کاوەیس عەبدوڵڵازادە” خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “ترشکان” ی مهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ بڕیارێکی یاسایی ئەم شارۆمەندەیان گرتووە.
تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گرتن و شوێنی بەندکرانی و تۆمەتگەلێ کە خراوەتە پاڵ کاوەیس عەبدوڵڵازادە زانیارییەک لەبەردەستا نییە.
