هانا: رۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێک بە ناوی “سولەیمان سالک” تەمەن ٦٩ ساڵ و خەڵکی ناوچەی بۆکان و نیشتەجێی مهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتەوە قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی ئەم شارۆمەندە بەساڵاچووەیان لە رێگای نێوان پیرانشار – مهاباد دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیارییەک لە سەر هۆکار و شوێنی بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ سولەیمان سالک لەبەردەستدا نییە.