هانا: رۆژی چوارشەمە ٢٧ی رەشەمەی ٩٩ بەرامبەر بە ١٧ی مارسی ٢٠٢١، تازەلاوێکی خەڵکی مهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "پێشەوا رەحمانفەر" تەمەن ١٥ سال، کوڕی عەلی و خەڵکی مهابادە.
دەسبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر بارودۆخ و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
گرتن و دەسبەسەرکردنی منداڵان و تازەلاوان ئەویش بە بێ بەڵگەی یاسایی و هەروەها نەدانی هیچ زانیارییەک بە کەسی تاوان لێدراو و کەسوکارەکەی، پێشێل کردنی ئاشکرای سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ و هەروەها پێشێل کردنی مافی منداڵان و تازەلاوانە و بە هۆی ئەوەی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤی واژۆ کردووە بەرپرسیارێتی ئەم پێشێلکارییەی دەکەوێتە ئەستۆ.