مهاباد: دوو برا لە زیندان ئازاد کران 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، “سالار و سامان غەزالی” دوو برای خەڵکی مهاباد لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران. 

سامان غەزالی خوێندکاری تێرمی ئاخری کارناسی باڵای کۆمەڵناسییە لە زانستگای برووجێرد و سالار غەزالی دەرچووی زانستگای رازی کرماشان و کارناسی باڵای شیمییە. ئەم دوو برایە بە تۆمەتی "بشێوی دژی ئەمنییەتی میللی، ئەندامەتی لە یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران" لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئیسلامی ئێران لە مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر "جەواد غوڵامی" دادگایی کران و هەر کامەیان ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەند کردنیان بە سەردا سەپا، بەڵام دوای ئەوەی ملیان بە بڕیاری دادوەر دا ئەم بڕیارەی دادگا داشکا و هەر کامیان ٢ ساڵ بەندکردنیان بۆ بڕایەوە. 
ئەم دوو شارۆمەندە کوردە ١٦ی سیپتەمبری ٢٠٢٠ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات لە ورمێ گوێزرابوونەوە. 
ئەم شارۆمەندانە دوای ٧٥ رۆژ لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەی مهاباد کرابوون. ئەم دوو برایە لە ماوەی دەستبەسەریدا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێبەش بوون.  

RELATED ARTICLES

Most Popular