بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی هانا رەوانەیان کردووە، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “موحسین ئەحمەدزادە” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “کۆسە کەرێز” لە ناوچەی مهاباد دوای دوو مانگ دەسبەسەرکران لە بەندیخانەی ناوەندیی مهاباد، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو، رۆژی دووشەممە ٨ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لەلایەن ئتلاعاتی مهابادەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ورمێ گوازرابۆوە.
شایانی باسە موحسین ئەحمەدزادە لە ماوەی بەندکرانیدا لە هەموو مافێکی ئینسانی و یاسایی خۆی بێبەش کرابوو.
