ماکۆ: کوژرانی شارۆمەندێکی کورد لە ماکۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران  

هانا: رۆژی هەینی ٢٦ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٧ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران کوژرا. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "محەممەد بروکی" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "جکن" لە ناوچەی ماکۆ راگەیەندراوە. 
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە گومانی ئەوەی ناوبراو کاڵای قاچاخی پێیە، بە بێ دەنگدان و ئاگادار کردنەوە دەسڕێژیان لە ماشێنەکەی کردووە و لە ئاکامدا ئەم شارۆمەندە پێکراوە و گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular