هانا: بەپێی هەواڵێک کە بە هانا گەیشتووە، رۆژی پێنجشەممە ١ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٣ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد خەڵکی ماکۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "باوەڕ" تەمەن ٢٣ ساڵ راگەیەندراوە.
دەستبەسەرکرانی ناوبراو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوە رای خۆی لە ئینستاگرام سەبارە بە مافی نەتەوەیی خۆی بووە.
هاوکارانی هانا لە درێژەی راپۆرتەکەی خۆیاندا رایانگەیاند، ناوبراو دوای دەسبەسەرکرانی بە نووسینی بەڵێننامە ئازاد کراوە.
