هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “فەرزاد حاجیزادە تەمەن ٢٦ ساڵ، یوسف فەرجام تەمەن ١٨ ساڵ و رەمەزان فەرجام تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دێم قشڵاخ” لە ناوچەی ماکۆ، هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندە و پەڕاوەکەیان بە شیوەی کاتی ئازاد کراون.
شایانی باسە ئەم سێ شارۆمەندە رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە و ئازاری زۆر درابوون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری گرتنی ئەم سێ شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە.