بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆی شەممە ٥ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی، ژمارەیەک لە کرێکارانی کۆمپانیای «سیم سازی کوردستان» لە شاری سنە، لە ناڕەزایەتی بە دەرکردنی کرێکاران، تێکدانی ژینگە، کەم بوونی حەق دەست و دواکەوتنی حەقدەستەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.
لە ڕاپۆرتی گەیشتوو هاتوە؛ناڕەزایەتی بە دەرکردنی لانیکەم ٢٠ کرێکار لە ساڵی ڕابردوو، حەق دەستی کەم، نەدانی حەق دەست و تێکدانی ژینگە بە هۆی فڕێ دانی پاش ماوەکانی ئەو کۆمپانیایە لە نێو شاری سنە لە هۆکارەکانی مانگرتنی کرێکارانی ئەم کۆمپانیایەن.
ئەم مانگرتنە لە کاتێکدایە کە دەستەیەکی دیکە لە کرێکاران ماوەی نزیک بە ١ مانگە دەستیان داوەتە مانگرتن بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
ئەم کرێکارانە سەرەڕای بەدواداچوون بە دوای ئەم بابەتانە لە ڕێگای بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
پێویستە بوترێ؛ خاوەنی ئەم کۆمپانیایە «ئارش مەحەممەدی» و بەڕێوبەرانی «حامد و سۆران ئەحمەد پوور» ڕاگەیەندراوە.