مانگرتنی “ژاکان باران” درێژەی هەیە 

هانا: “ژاکان باران” رۆژی هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ –  (٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، لە وتووێژێکدا لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند: ٦ رۆژە مانم لە خواردن گرتووە بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێک لە داواکارییەکانی منی نەپرسیوەتەوە. 

ئەم شاعیرە کوردە خەڵکی ناوچەی مەلەکشای پارێزگای کرماشانە و بۆ ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن و وەڵام نەدانەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پەناخوازان و پەنابەرانی خەڵکی کوردستانی ئێران دانیشتووی کوردستانی عێڕاق، رۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٣٠ مەی ٢٠٢١) مانی لە خواردن گرت و تا ئێستا هەر درێژەی هەیە. 
جێگای ئاماژەیە "ژاکان باران"ی شاعیر خاوەنپێداویستی تایبەتە و ئەم مانگرتنە کاریگەری لە سەر خراپ بوونی باری تەندروستی و گورچیلەکانی داناوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular