مامۆستا “محەممەد سەیف پەناهی” تۆمەتبار کراوە بە پڕوپاگەندە دژی نیزام

هانا: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پیاوێکی ئایینی کورد بە ناوی “محەممەد سەیف پەناهی”، ئیمامی گوندی قادرمەرز سەر بە پارێزگای دێهگۆلان، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی هەڵکەوتوو لە شاری هەمەدان بە “پڕوپاگەندە دژی نیزام” تۆمەتبار کراوە.

 سەرەڕای پڕوپاگەندەی میدیایی حکوومەت سەبارەت بە لێبوردنی خۆپیشاندەران، مامۆستا سەیف پەناهییان مەحکوم بەوە کردووە، کە دەبێت بە پێی بابەت و فەرمانی دادگا شەش وتار پێشکەش بکات و لە شێوەی ڤیدیۆیەکدا بیاننێرێت بۆ دادگا، کە بریتییە لە شێوازێکی نوێی دانپێدانان و قەناعەت بە زۆرەملێ.

RELATED ARTICLES

Most Popular