مامۆستا سابر خودامورادی بە ١٥ مانگ بەندکران سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : مامۆستا سابر خودا مورادی کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی سەقز ، چالاکی ئایینی و ئیمامی هەینی شەهرەکی قەوەخی شاری سەقز ، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەنراوێک لە کەناڵی تێلێگرامەکەی ڕایگەیاند : بە پەیوەندی تەلەفۆنی لە لایەن دادگای تایبەت بە رۆحانیەتی هەمەدانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ١٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە .

ناوبراو پێشتریش لە لایەن دادگای تایبەت بە رۆحانیەتی هەمەدانەوە ، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت و تێکدانی بیری گشتی" بە ٧ مانگ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٧٤ قامچی سزا درابوو و سزاکە ڕۆژی دووشەممە "١١ی گوڵانی ١٤٠٢" بە فەرمی بەم مامۆستا کوردە ڕاگەینرابوو .

هەر وەها ئەم مامۆستا کوردە سوننە مەزەبە ، پێشتریش بە دوو قۆناخ لە ڕۆژی شەممە "٤ی دێسامبری ٢٠٢٢" و ڕۆژی یەکشەممە "٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٣" بە هۆی پشتگیری کردنی لە شۆڕشی ژینا بۆ دادگای تایبەت بە رۆحانیەتی پارێزگای هەمەدان بانگ کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular