مامۆستا “حسەێن عەلیمورادی” سزای 2 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

هانا: ڕۆژی سێشەممە ٤ی ئاپریل ٢٠٢٣، مامۆستا “حوسێن عەلیمورادی”، ئیمامی مزگەوتی “ئیبراهیم خەلیلوڵڵا” لە شاری سنە و بەڕێوەبەری قوتابخانەی “ئیبراهیم خەلیلوڵڵا”ی زانستە ئایینیەکان و لەبەرکردنی قورئان، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی لە هەمەدان، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی “، سزای دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا و لە هەمان ڕۆژدا سزاکە بە فەرمی پێگەیشت.

گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ سەر چالاکانی ئایینی لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی بە دانپێدانانی شیعە و ناساندنی نافەرمی ئایین و ئایینەکانی دیکە و ڕەشبیری ئایین و ئایینەکان لەلایەن حکومەتەوە دەستی پێکرد و تا ئەمڕۆش لە شێوەی. گرتن، زیندانیکردن، لەسێدارەدان و هتد.. بەردەوامە.

RELATED ARTICLES

Most Popular