بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو لە لایەن هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو كه‌وتوونه‌ته گیانی دارستانه‌كانی گوندی قامیشەڵه‌ی سه‌ر به سه‌رشیوی مه‌ریوان و هه‌موو ڕۆژێك به‌شێك له دارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌بڕنه‌وه و ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یان به‌ته‌واوی تێكداوه.
شایانی باسە سەرەڕای ئاگادار کردنەوەی بەرپرسان لە ئاست ئەم ڕووداوە، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار لەم بابەتەوە کەمتەرخەمیان لە بەدواداچوون و پاراستنی ژینگەی ئەم ناوچەیەوە نواندوە.
لە ڕاپۆرتێکی تردا هاتووە کە دەستەیک لە کاولکارانی ژینگە دەستیان داوەتە بڕینەوەی دار بەڕووی دارستانەکانی ناوچەی گەوێڵە بەرەو تاڤگەی ناسروای ئەو ناوچەیە.