هانا؛ ڕۆژی هەینی ۲۰ی جۆزەردانی۱٤۰۱هەتاوی( ۱۰ی ژوئن ۲۰۲۲) بڕیاری لە سێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “قلیچ شکوئی” و “وەحید بەهمەرام” لە بەندیخانەی ورمێ و زیندانییەکی دیکە بە ناوی “ئەیوب لوتفی” لە بەندیخانەی “دیزڵئاوا”ی “کرماشان” جێ بە جێ کرا.
شایانی باسە "قلیچ شکوئی" و "وەحید بەهمەرام" بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر و "ئەیوب لوتفی" بە تۆمەتی قەتڵ لە لایەن دەستگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بڕیاری لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو.
هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ژوئن ۲۰۲۲ سێ شارۆمەندی کورد بە تۆمەتی قەتڵ لە بەندیخانەکانی ئیلام و کرماشان لە سێدارە دران.
ناونیشانی ئەم شارۆمەندانە خەسرەو تارک، کەماڵ بەیانی ڕاد، دروود یوسف بەیگی تەمەن ۳۳ ساڵ خەڵکی کرماشان ڕاگەیندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ کەماڵ بەیانی ڕاد پێنج ساڵ پێش و خەسرەوتارک حەوت ساڵ پێش و دروود یوسف بەیگی چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵ دەست بەسەر و لە لایەن دادگاوە بڕیاری سێدارەیان بەسەردا سەپا بوو.
هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتە سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ژوئن ۲۰۲۲ شارۆمەندێکی تر بە ناوی"ستار ئەرغەندە" کوڕی غوڵام باوکی دوو منداڵی ۹و ۱٥ ساڵە خەڵکی شاری مەلەکشاهی بە تۆمەتی قەتڵ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام له سێدارە درا.
سەرچاوەکانی هانا لە ناوخۆی رۆژهەڵات باس لە ئێعدامی ٧ شارۆمەندی کوردی دیکە دەکەن کە تا ئیستا ئەم هەواڵە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشت راست نەکراوەتوە،