هانا: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەنجێکی١٧ ساڵە بە ناوی”مۆبین فەیزی” کە ڕۆژی دووشەممە “١٥ی نڤامبری ٢٠٢٢”لە کاتی ڕاپەرینی جەماوەری له کامێران لەلایەن هێزە بەسیجیەکانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ، توانای جوڵاندنی قۆڵێک و قاچێکی لەدەستدا.
هێزە بەسیجیەکانی حکومەتی ئیران بۆ دەستبەسەرکرانی ئەم گەنجە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە سەری کردووە,کە بە هۆی قوڵی برینەکانیەوە دوای ئەنجامدانی دوو نەشتەرگەری لە مەترسی گیانلەدەستدان ڕزگاری بووە، بەڵام لە ئەندامی قۆڵ و قاچەکانیدا ئیفلیج بووە.
