هانا: بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سنەوە هاتوون، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە حەوتووی رابردوودا چەندین جار “حەبیب مەردووخی” و “بێهجەت مەردووخی” باوک و دایکی “ئارام مەردووخی” و لە شاهیدانی دادگای خەڵکیی بۆ کوشتارەکانی گەڵاڕێزانی ١٣٩٩ هەڕەشەیان لێ کردوون و داوایان لێ کردوون دەبێ لە دژی ئەو شاهیدییەی داویانە و لە دژی ئەو دادگایەی کە لە بریتانیا بۆ رووداوەکانی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ بەڕێوەدەچی لەگەڵ تلویزیۆنی حکومەتی ئیسلامی ئێران وتووێژ بکەن.
ئارام مەردووخی خەڵکی سنە و نیشتەجێی ئاڵمان و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە.
